سه‌دان دۆنم له‌ دارستانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سووتا

سه‌دان دۆنم له‌ دارستانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سووتا
بە ھۆی ئاگركەوتنەوە سەدان دۆنم لە دارستانەكانی دەورووبەری شاری سەردەشتی رۆژھەڵاتی كوردستان سووتان. ھاوكات لە مانگی رابردوودا چەندین رووداوی ئاگركەوتنەوە لە رۆژھەڵاتی كوردستان روویانداوە و ھاووڵاتیان دەڵێن لایەنی پەیوەندیدار لە پاراستن و كوژاندنەوەی ئاگرەكە دا كەمتەرخەمە و بە ھانایانەوە ناچێت.

سووتانی نزیكەی 800 دۆنم لە دارستانەكانی سەردەشت لە رۆژێكدا تاكە رووداوی ئەو یەك مانگە نەبووە، لە مەھاباد، گێلانی رۆژئاوای كرماشان و ئیلامیش ئاگر دەیان دۆنمی لەناو بردووە، ئەوە رووداوێكی بەردەوامی ساڵانەیە كە لایەنی پەیوەندیدار بە ساكاری وەری دەگرێت و خەڵك و چالاكوانان بە كارەسات ناوی دەبەن، چونكە جگە لە گژو گیا و داڕ بەرووەكان ئاژەڵەكان و سروشتی كوردستان بە گشتی دەبێتە قوربانی.

k24-
Top