گەنجێکى كورد لە بەنداوی مووسڵ خنکا
نیوهڕۆى ئەمرۆ یەکشەممە 4/8/2019، ئهو گەنجە لە نزیک بەنداوی مووسڵ سەرقاڵی کاڵەک لێکردنەوە بووە، دواتر بە بەمەبهستی خۆفێنککردنەوە دەچێتە سەر بەنداوی مووسڵ مەلە دەکات، بەو ھۆیەشهوە خنكا، ئەو گەنجەش کوردی ئێزدیی سنووری شنگالە و تەمەنی 15 ساڵە.
دواتر لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سنووری پارێزگای دھۆک دوای گەڕان، تەرمەکەی دەرھێنراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادوهری کراوە.
باسنيوز
