چەند ڕۆژی داهاتوو شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌کات، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی عێراق دەکات.
فارس عیسا، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا ڕاگەیاند، سیاسه‌تی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئەوەیە کە کێشەکانی تایبەت بە ماددەی ١٤٠ و گرفتەکانی دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر و بابەتی نەوت و گاز چارەسەر بکرێن.
ڕوونیشی کردەوە کە دواکه‌وتنی گرفته‌کان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا نییه، ئێستاش دۆخەکە گۆڕاوە و پەیوەندیی بەردەوام لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە.
نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بەغدا ئاشکرای کرد، لێژنه‌یه‌کی هونه‌ری درووست کراوە، بە مەبەستی چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان، تاوەکوو به‌ته‌واوه‌تی گرفته‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێت.
جەختیشی کردەوە کە بڕیارە ”له‌م دوو ڕۆژەدا“ شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌م پرسه گرنگانە سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن.
پێشتر لە نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدرال چەندان کۆبوونەوە ئەنجام دراوە کە لەم دواییانە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و شاندێکی عێراقیش هاتە هەولێر.
باس‌نیوز
