ئەنقەرە و هەولێر و بەغدا لەسەر دروستكردنی سێ‌ بەنداو لە مێرگەسۆر ڕێك دەكەون

 ئەنقەرە و هەولێر و بەغدا لەسەر دروستكردنی سێ‌ بەنداو لە مێرگەسۆر ڕێك دەكەون
هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق و توركیا، لە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا بۆ دروستكردنی چەند بەنداوێك لە سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر ڕەزامەندییان دەردەبڕیوە.



محەمەدئەمین فارس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاند: لە كوبوونەویەكی نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق و توركیا لە بەغدا، بۆ پرسی دروستكردنی سێ بەنداوی هاوبەش لە سنووری قەزای مێرگەسور و چارەسەریی كێشەی ئاو بە شێوەیەكی گشتی، هەموو لایەك رەزامەند بوون لەسەر دروستكردنی بەنداوەكان".



گوتیشی: "بڕیار وایە ناوەڕاستی ئەم مانگە بۆ ڕێكکەوتنی كۆتایی بۆ دروستكردنی ئەم چەند بەنداوە كۆبوونەوەیەكی دیكە لەسەر هەمان پرس لە توركیا ئەنجام بدرێت".







باسنیوز
Top