عه‌بادی له رێگه‌ی كوتله‌كه‌ی هه‌وڵ بۆ بڕینی مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
محه‌مه‌د شاكر، په‌رله‌مانتاری عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: هه‌وڵ و تۆمه‌ته‌كانی كوتله‌كه‌ی عه‌بادی هیچ پاساوێكی یاساییان نییه و بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته سیاسییه‌كانی خۆیه‌تی.
لهكاتێكدشدا هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی له پێناو خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات په‌نای بردووه‌ته به‌ر ئاڵۆزكردنی دۆسییه سیاسییه‌كان و به‌كارهێنانیان له دژی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق، موسه‌نا ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری فراسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، عه‌بادی ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م جۆره فشارانه‌وه رای شه‌قامی عێراقی بۆ خۆی راكێشێت، بۆ ئه‌وه‌ی له دژی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌كاری بهێنێت.
ململانێ و ناكۆكییه سیاسیه‌كان له به‌غدا به جۆرێكن، كه به گوته‌ی نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له ڕێگه‌ی دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌یانه‌وێت كێشه ناوخۆییه‌كانی خۆیان له شه‌قامی عێراقی بشارنه‌وه و له‌و ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵی مانه‌وه و چوونه ده‌سه‌ڵات بده‌ن. بۆیه نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا داوا ده‌كه‌ن، له پرۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا، ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی جێگیر و پارێزراو بێت.
kdp-
