له‌ سنوورى سلێمانى 29 تۆمەتبار دەستگیر كران

له‌ سنوورى سلێمانى 29 تۆمەتبار دەستگیر كران
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، له‌ ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوودا، له‌ سنوورى سلێمانى 29 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن 29 تۆمەتباریان دەستگیر كرد و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەك چەقۆ و بۆكس خەنجەردا گرتووه‌.

پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە، بەپێی ماددەكانی:

- دوو تۆەمەتبار بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانى عێراقى دەستگیر كراون، كە تۆمەتباران دزییان كردووه‌.

- یانزە تۆمەتبار بەپێی ماددەی 24 لەمانەوەی بێگانەكان (سنووربەزاندن) دەستگیر كراون.

- شانزە تۆمەتباری دیكه‌ بەپێی چەند مادەەیەك لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر كراون.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیسدا باس له‌وه‌ش كراوه‌، لەدرێژەی گەڕان و پشكنینی كافتریا و شوێنە گشتییەكان و دانانی بازگەی شەوانەی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن، دەست بەسەر ژمارەیەك لە چەقۆ و بۆكس خەنجەردا گیراوە، كە بەهاووڵاتییان بووە.












باسنيوز
Top