پەرلەمنتارێکی عێراق خانوویەک بە کەلوپەلەوە پێشکەشی قوتابییە یەکەمەکە دەکات
حەسەن موحسین مەعیوف، کوڕێکی هەژاری خەڵکی ناوچەیەکی دوورەدەستی پارێزگای زیقارە. مەعیوف لە تاقیکردنەوەی پۆلی شەشی ئامادەیی (بەشی زانستی)، توانی کۆنمرەی 99.86 بە دەست بهێنێت و ببێتە یەکەمی سەر ئاستی عێراق.
زیاد جەنابی، پەرلەمانتار و سەرۆکی کوتلەی گردبوونەوەی مەدەنی بۆ چاکسازی، رایگەیاندووە، کە لەسەر ئەرکی خۆی، خانوویەکی شایستە بۆ حەسەن موحسین مەعیوف دروست دەکات و کەلوپەلی ناو ماڵیشی بۆ دەکڕێت.
زیاد جەنابی هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی خانووی قوڕ و هەژاری نەبوونەتە رێگر لەبەردەم خوێندن و ورەی مەعیوف، بڕیاری داوە خانوویەکی بە کەلوپەلەوە پێشکەش بکات.
باسنيوز
