مهسرور بارزانی بە بۆنەی ساڵڕۆژی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی پەیامێکی بڵاو کردەوە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پهیامهكهدا دهڵێت: "ئەمڕۆ یادی کۆمەڵکوژییەکی گەورە دەکەینەوە، کاتێک پێنج ساڵ لەمەوبەر تیرۆریستانی داعش شاری شنگال و دەوروبەرییان داگیر کرد و لە ئەنجامدا خەڵکی دەڤەرەکە بە تایبەتی خوشک و برا ئێزدییەکانمان، دووچاری کوشتنی بە کۆمەڵ و جینۆسایدکردن بوونەوە و بە هەزارانیان رفێندران و بە هەزارانیش ئاوارە و دەربەدەر بوون".
مەسرور بارزانی لە پەیەمەکەیدا ئاماژه به نههامهتییهكانی ئێزدییهكان دهكات و دهڵێت: "ئێزدییەکان لە درێژایی مێژوودا رووبەڕووی دەیان فەرمانی قڕکردن بوونەتەوە کە هەموویان دەچنە خانەی جینۆسایدکردن، کە دواترینیان کۆمەڵکوژی شنگال بوو، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو کارەسات و قوربانیدانانەش. ئێزدییەکان هەمیشە بەرگرییان لە ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان کردووە و وەک بەشێکی رەسەنی گەلی کورد ماونەتەوە".
ههروهها له پهیامهكهدا هاتووه: "پێویستە لێرەدا ئاماژەش بە رۆڵی مەیدانی و فەرماندەیی راستەوخۆی جەنابی سەرۆک بارزانی و قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگە بکەین کە بەو پەڕی ئازایەتییەوە شنگال و ھەموو ئەو دەڤەرانەیان ئازاد کرد، کە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیر کرابوون. هەروەها رۆڵی خەڵکی کوردستانیش لە هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بەرز دەنرخێنین".
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە: "ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە خەمناکە دەکەینەوە، دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین بۆ دیاریكردنی رۆژی 3ـی ئاب، وهك رۆژی جینۆساید و كۆمهڵكوژیى ئێزدییهكان، هەروەها کار دەکەین لە پێناوی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی شنگال و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی حکومەتی فیدرال و بەپێی دەستوور".
له كۆتایی پهیامهیكهدا هاتووه: "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ زانینی چارەنووسی هەموو ئەو خوشک و برا ئێزدیانەی لە لایەن تیرۆریستانەوە رفێنراون و تا ئێستا ئازاد نەکراون. بە هاوکاری دۆستەکانمان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش کار بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە لەئاستی جیھانی و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانیان دەکەین"
دهقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی 5مین ساڵەی کۆمەڵکوژی شنگال
ئەمڕۆ یادی کۆمەڵکوژییەکی گەورە دەکەینەوە، کاتێک پێنج ساڵ لەمەوبەر تیرۆریستانی داعش شاری شنگال و دەوروبەرییان داگیرکرد و لە ئەنجامدا خەڵکی دەڤەرەکە بەتایبەتی خوشک و برا ئێزدییەکانمان، دووچاری کوشتنی بە کۆمەڵ و جینۆسایدکردن بوونەوە و بە هەزارانیان رفێندران و بە هەزارانیش ئاوارە و دەربەدەر بوون.
ئێزدییەکان لە درێژایی مێژوودا رووبەڕووی دەیان فەرمانی قڕکردن بوونەتەوە کە هەموویان دەچنە خانەی جینۆسایدکردن، کە دواترینیان کۆمەڵکوژی شنگال بوو. بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو کارەسات و قوربانیدانانەش. ئێزدییەکان هەمیشە بەرگرییان لە ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان کردووە و وەک بەشێکی رەسەنی گەلی کورد ماونەتەوە.
پێویستە لێرەدا ئاماژەش بە رۆڵی مەیدانی و فەرماندەیی راستەوخۆی جەنابی سەرۆک بارزانی و قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگە بکەین کە بەو پەڕی ئازایەتییەوە شنگال و ھەموو ئەو دەڤەرانەیان ئازاد کرد، کە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیرکرابوون. هەروەها رۆڵی خەڵکی کوردستانیش لە هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی خوشک و برا ئێزدییەکانمان بەرز دەنرخێنین. ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە خەمناکە دەکەینەوە، دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەین بۆ دیاریكردنی رۆژی 3ی ئاب، وهك رۆژی جینۆساید و كۆمهڵكوژیى ئێزدییهكان.
بەهاوکاری هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدرالیش هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ لە پێناو کەمکردنەوەی مەینەتییەکانی خوشک و برا ئێزدییەکانمان و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی کۆمەڵکوژی شنگال. هەروەها کار دەکەین لە پێناوی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی شنگال و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی حکومەتی فیدرال و بەپێی دەستوور.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ زانینی چارەنووسی هەموو ئەو خوشک و برا ئێزدیانەی لە لایەن تیرۆریستانەوە رفێنراون و تا ئێستا ئازاد نەکراون. بە هاوکاری دۆستەکانمان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش کار بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە لەئاستی جیھانی و دادگاییکردنی ئەنجامدەرانیان دەکەین. سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژی دەڤەری شنگال و هەموو شەهیدانی نیشتمان دادەنوێنین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
3ی ئابی 2019
