جه‌مال کۆچه‌ر: باشبوونی پەیوەندیی هەولێر و بەغدا جموجۆڵی بازرگانی زیاتر دەکات
جه‌مال کۆچه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، لەمبارەوە ڕاگەیاند: "داواکارین حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ل فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان کۆبوونه‌وه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پلان و به‌رنامه بۆ بودجه‌ی٢٠٢٠ی عێراق دابنرێت و پشکی کورد دیاری بکرێت و په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا گرنگه بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی و نه‌وت و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه و گه‌ره‌نتیی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌مساڵ و ئه‌مه‌ش گرنگه که خه‌ڵک دڵنیا بێت له‌وه‌ی بۆ ئه‌مساڵ گرفتی مووچه‌مان نابێت".
ئەو پەرلەمانتارە راشی گه‌یاند: "سه‌ردانی ئەم دوایەی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌غدا و سه‌ردانی شاندی عێراق بۆ هه‌ولێر که‌شێکی ئیجابی دروست کردووه و جووڵه‌ی بازاری به ئاراسته‌یه‌کی دیکەدا بردووه".
لەمبارەوە کاروان سوورچی، گوته‌بێژی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی کوردستان بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "په‌یوه‌ندی باشی هه‌ولێر و به‌غدا جووڵه‌ی بازاری بازرگانی خۆش کردووه و ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌کانی کوردستان پرۆتۆکۆلێکیان له‌گه‌ل ژووری بازرگانیی ئه‌مریکا کردووه که زیاتر له ٣ هه‌زار ئەندامیان لە ژووری بازرگانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له کوردستان وه‌به‌رهێنان بکەن و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین ئه‌و پرۆتۆکۆله بکه‌وێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه".
گوتیشی: "چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێستا ئه‌و پرۆتۆکۆله واژۆ کراوه و ئه‌مه گرنگه بۆ کوردستان جیاله‌وه‌ی سعوودیه و تورکیا و ئێران و وڵاتانی دیکه‌ی جیهان بۆ وه‌به‌رهێنان له کوردستان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه".
باسنيوز
