سەرۆک بارزانی پێشنیازی کردووە ٣ی ٨ بە رۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان بناسێندرێت
پەرلەمانی کوردستان بڕیار لەسەر ناساندنی ڕۆژی ٣ی ٨ی ٢٠١٤ بە ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان دەدات کە لەسەر پێشنیازی سەرۆک بارزانی پرۆژەکە ئامادە کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، پێشتر سەرۆک بارزانی پێشنیازی کردووە رۆژی ٣ی ٨ی ٢٠١٤ بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بناسێنرێت و دواتر فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ھەماھەنگیی فراکسیۆنەکان پرۆژە بڕیارەکەی ئامادە کردووە.
ناوەڕۆکی ئەم پڕۆژەیە لە پێنج ماددە پێکهاتووە کە پێشنیاز دەکات، ٣ی ٨ی ٢٠١٤ بە رۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بناسرێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ شەممە ٣ی ٨ی ٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان دەنگی لەسەر بدات، ماددەکانی دیکەش تایبەتن بە قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە.
باسنیوز
