سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە بە بۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کارەساتی شنگال
لە بەشێک لە پەیامەکەی "سەرۆک بارزانی"دا هاتووە: كاره‌ساتی شنگال درێژه‌ی كاره‌ساته‌كانی دیكه‌یه كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون و گه‌لی ئێمه هه‌ر به زیندوویی مایه‌وه. جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ین".
دەقی پەیامەکە:
ڕۆژی سێی هه‌شت، یادی كارهساتكی ناخهه‌ژێن ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده و پێویسته له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ به جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته و دۆزینه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ئیداره‌ی شنگال له‌ده‌ست خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا بێت.
كاره‌ساتی شنگال درێژه‌ی كاره‌ساته‌كانی دیكه‌یه كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون و گه‌لی ئێمه هه‌ر به زیندوویی مایه‌وه. جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ین.
لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساته و ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی له‌پێناو به‌رگریكردن و ئازادكردنه‌وه‌ی شنگالدا گیانی خۆیان به‌خشی.
مسعود بارزانی
٣ـی٨ـی٢٠١٩
