به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی هۆشداریی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش ده‌دات
ئه‌کره‌م ساڵح، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی پارتی ب راگه‌یاند، شه‌وی رابروو داعش هێرشی کرده سه‌ر کوڵه‌جۆ که ده‌که‌وێته نێوان که‌لار و جه‌له‌ولا، سه‌ره‌تای هێرشه‌که به هاوه‌ن و مووشه‌ک بووه و دواتر شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه رووی دا كه له ئه‌نجامدا شه‌هید هه‌بووه.
ڕوونیشی كرده‌وه، داعش به‌شێوه‌یه‌کی چالاک له زنجیره چیای حه‌مرین و له دووز و خورماتوو و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په ده‌ستی به جووڵه‌ی سه‌ربازی کردووه.
داواشی له هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان كرد، زیاتر ئاگادار بن و مه‌ترسیی داعش له‌به‌رچاو بگرن، چونکه به‌دوای ده‌رفه‌تێکدا ده‌گه‌ڕێن بۆ هێرش له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان.
به گرنگیشی زانی، هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش چاوکراوه‌تر بن، هه‌ر بنکه و باره‌گایه‌کی داعش هه‌یه، ده‌بێت خاپوور بکرێت، تا ویلایه‌تی حه‌مرینی داعش له‌م سنووره نه‌توانێت خۆی ڕێک بخاته‌وه.
پێشتر چه‌ندان جار سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایانگه‌یاندووه كه داعش هێشتا به یه‌كجاری بنبڕ نه‌بووه و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر ئاسایشی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه
BAS NEWS -
