ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه: نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆشایی ئه‌منیی دروست كردووه
له لێدوانێكی تایبه‌تدا ، مه‌ریوان عارف گوتیشی: "پێشتر هه‌ماهه‌نگیی له نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌بوو. بازگه‌ی هاوبه‌شمان به‌یه‌كه‌وه هه‌بوو. به‌ڵام له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نه‌ماوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێستا حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه‌یه، كه حساب بۆ سوپای عێراق و هاووڵاتیان ناكات. ئێمه‌ش دوورین له هاووڵاتیان و په‌یوه‌ندیمان پێیانه‌وه نه‌ماوه له ناوچه‌كه. پێشتر هه‌ر جووڵه‌یه‌ك هه‌بوایه، زانیاریمان پێ ده‌گه‌یشت".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، "گرووپی نه‌قشبه‌ندیی، كه میلیشیایه‌كی به‌عسییه‌كان بوو، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و ئێستا به ناوی داعش جموجۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌ست له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌وه‌شێنن".
دووپاتیشی كرده‌وه، "تا هه‌ماهه‌نگیی له نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق نه‌بێت، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
k24 -
