گومان دەکرێت حەشدی شەعبی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی گەرمیانی ئەنجام دابێت

گومان دەکرێت حەشدی شەعبی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی گەرمیانی ئەنجام دابێت
بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە گومان دەکرێ حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق هێرشەکەی شەوی رابردووی ناحیەی کوڵەجۆی گەرمیانیان ئەنجام دابێت کە تێیدا ٤ کەس شەهید بوون.

شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی، ڕايگەیاند: "ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کوڵەجۆ ڕووی دا، پێشتریش بە هەمان شێواز و هەمان چەک دووبارە بووەتەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، سەرەتا بە چەکی قەناس، ئاسایش یان پێشمەرگە و پاسەوان شەهید کراون، دواتر ناوچەکە هاوەنباران کراوە.

ئەو بەرپرسەی پارتی پرسیار دەکات، ئاخۆ لەنێو ئەو هەموو هێزانەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، ”داعش لە کوێ هات و ئەم هاوەنانەی چۆن دەستکەوتووە؟ بۆچی بە تەنیا پەلاماری هاووڵاتییانی مەدەنی و ئاسایش و پۆلیسی کورد دەدەن و هێرش ناکەنە سەر حەشد؟“.

هەر لەو لێدوانەیدا شێخ جەعفەر نەیشاردەوە کە گومانێکی زۆر دەکەن، ئەو هێرشە لەلایەن داعشەوە ئەنجام نەدرا بێت، بەڵکوو ”خودی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی دەستیان لەم کارەدا هەیە“. گوتیشی: ”ئەمە واقیعێکە حەشد و هێزەکان دەستیان لەم کارانەدا هەیە“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە دوو ڕۆژی رابردوودا لەگەڵ سەرۆک هۆزە عەرەبەکان دانیشتنیان کردووە و بە ئاشکرا باس لەوە کراوە کە حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق بەناوی داعشەوە هەڕەشە لە خەڵکی دەکەن.












باسنيوز
Top