بەرکەوتەکی دیکەی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه گیانی له‌ده‌ست دا
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پینجشه‌ممه (1|8|2019)، به‌هۆی كاریگه‌ریی برینه‌كه‌یه‌وه، به‌ركه‌وته‌یه‌كی دیكه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ناوی (ئه‌خته‌ر عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن) شه‌هید بوو".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، گوتیشی: "له ساڵی (2003) وه هه‌تا ئێستا (112) به‌ركه‌وته‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، به‌هۆی كاریگه‌ریی برینه‌كه‌یانه‌وه شه‌هید بوون".
له (16|3|1988) له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه، شاری هه‌ڵه‌بجه كیمیاباران كرا، ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی شه‌هیدبوونی 5 هه‌زار هاووڵاتی ئه‌و شاره و ونبوون و برینداربوونی هه‌زارانی کەسی دیكه، له‌و كاتیشه‌وه هه‌تا ئێستا ناوه ناوه برینداره‌كان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
باسنيوز
