له‌ سلێمنى نرخی ئەمپێری مۆلیدە دیاری کرا

له‌ سلێمنى نرخی ئەمپێری مۆلیدە دیاری کرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، نرخى ئه‌مپێری مۆلیده‌ بۆ مانگى ته‌ممووز دیارى كراوه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1/8/2019، به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌باى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لەکۆبوونەوەیەکدا كه‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دیوانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەرێوە چوو، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەممووز 39 هه‌زار و 250 دینار دیاری کرا، مۆلیدەکانیش بەتێکڕایی لەنێوان 220 بۆ 240 کاتژمێر کاریان کردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێک لەنێوان هه‌شت هه‌زار و 500 دینار بۆ نۆ هه‌زار و 500 دینار دەبێت، نرخی ئەمپێڕێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەرەکێکی دیكه‌ جیاوازە".

له‌باره‌ى بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ مانگی ھەشت (ئاب)، كاره‌باى سلێمانى ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ ڕوو، مۆلیدە ئەھلییەکان لە ئامادەباشیدا دەبن و ھەر کاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، ئەوان کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین دەکەن، بەمەش 24 کاتژمێر کارەبا بۆ ھاووڵاتییان دابین دەکرێت.

لەکۆبوونەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپات کراوه‌ته‌وە، کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی، 10 خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.










باسنيوز
Top