پۆلیسى سۆران: به‌هۆى شه‌ڕى نێوان دوو بنه‌ماڵه كه‌سێك كوژرا
موقه‌ده‌م شه‌ماڵ دێوارى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سۆران ڕايگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/8/2019، له گه‌ڕه‌كى به‌ختیارى له سۆران شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه دروست بوو، به ئه‌نجامدا كه‌سێك كوژرا، چه‌ند كه‌سێكیش بریندار بوون، تا ئێستاش هۆكارى شه‌ڕه‌كه نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".
باسى له‌وه‌ش كرد: "ژماره‌ى برینداره‌كان له‌و شه‌ڕه‌دا دیار نییه، چه‌ك له شه‌ڕه‌كه‌شدا به‌كار نه‌هاتووه، ئه‌و كه‌سه‌شى گیانى له‌ده‌ست داوه، به‌هۆى دار و به‌رد و شتومه‌كى دیكه گیانى له‌ده‌ست داوه".
باسنيوز
