هاتوچۆى هه‌ولێر سه‌رجه‌م شۆفێرانى بارهه‌ڵگر ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/8/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌كه‌ینه‌وه، كه له ڕۆژی 3/8/2019وه، له شه‌قامى خێرای 120 مه‌ترى، ده‌ست ده‌كرێت به‌جێبه‌جێكردنی بڕیاری پابه‌ندكردنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر به‌ڕۆیشتن لهڵاینی لای ڕاستی ریگا و به‌خێراییه‌ك كه زیاترینی 80 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بێت".
باس له‌وه‌ش كراوه: "پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا ته‌نیا ڕێنمایى شۆفێرانى بارهه‌ڵگر ده‌كرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هاتوچۆوه بۆ پابه‌ندبوون، هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ندی یاسایه‌كه نه‌بێت، به بڕی 40 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت".
هاتوچۆى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره، نه‌ك ته‌نیا كارمه‌ندانی هاتوچۆ سزایه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو كامێراكانی چاودێریی خێراییش وێنه‌ی سه‌رپێچییه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.
باسنيوز
