كەركووك.. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو ئەفسەرێكی پۆلیس گیانی لەدەست دا
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕايگەیاند: "دەرەنگانی شەوی چوارشەممە31/7/2019، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو، لە سنووری شارۆچكەی قەزای "حەویجە"ی سەر بە پارێزگای كەركووك، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، بە پلەی (نەقیب) بە سەختی بریندار بوو".
سەرچاوەكە، گوتیشی، پاشان بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە، پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، ئەفسەرەكە گیانی لەدەست داوە.
ماوەیەكە لە سنووری پارێزگای كەركووك، كردەوە توندوتیژییەكان بەتایبەت تەقینەوەی تیرۆریستی زیادیان كردووە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقیش توانایی دابینکردنی سەقامگیرییان نییە.
باسنيوز
