له چه‌مچه‌ماڵ پیاوێك به ده‌ستى براكه‌ى كوژرا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له سنوورى شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، تۆمەتبار (ژ، ئـ، ع) تەمەن 22 ساڵ بەچەکی کڵاشینکۆف تەقەی لە برایەکی خۆی کرد بەناوی (م، ئ، ع) تەمەن 35 ساڵ، بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
باس له‌وه‌ش كراوه: "پاش کۆکردنەوەی زانیاری و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی قەرەناوەوە پاش تێپەڕبوونی چەند کاتژمێریک بەسەر ڕووداوەکە، توانرا بکوژەکە دەستگیر بکرێت".
پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئێستا تۆمەتباره‌كه بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی قەرەناوهوه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".
باسنيوز
