سەرکردەیەکی عێراقی: ئەنفال هەرگیز لە مێژووی عێراق ناسڕێتەوە

 سەرکردەیەکی عێراقی: ئەنفال هەرگیز لە مێژووی عێراق ناسڕێتەوە


سەرکردەیەکی باڵای عێراقی رایدەگەیەنێت، کە کە ئەنفالکردنی کورد هەرگیز لە مێژووی عێراق ناسڕێتەوە.

حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا،، رایگەیاندووە، تاوانی ئەنفالکردنی کورد بەڵگەیەکە لەسەر تاوانە وەحشییەتناکەکانی رژیمی بەعس .

حەسەن کەحبی هەروەها رایگەیاندووە، تاوانی ئەنفال ”هەرگیز“ لە مێژووی هاوچەرخی عێراق ناسڕێتەوە، چونکە رۆژێکی رەشە لە تۆماری تاوانەکانی بەعس.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وێڕای نیشاندانی خەمباریی و هاوسۆزیی خۆی بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان، رایگەیاندووە، رژێمی بەعس بە دڕندانەترین شێوەی ستەم و وەحشییانە گەلی کوردی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئەنفال، کۆمەڵکوژ ”جینۆساید“ کرد.

رژێمی بەعس لە 80ـاکانی سەدەی رابردوو، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئەنفال و بە چەند قۆناغێک، زیاتر هەشت هەزار بارزانی و 182 هەزار هاووڵاتیی مەدەنیی دیکەی ناوچە جیاوازەکانی کوردستانی بە زیندوویی خستە ژێر خاکی بیابانەکانی باشووری عێراق.




باسنیوز
Top