بكوژی كچێك له شاره‌دێی خه‌لیفان خۆی راده‌ستی پۆلیس كرد
له راگه‌یه‌ندراوێكدا رائید سه‌عدون نه‌بی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٣١/٧/٢٠١٩ بە هەوڵ و ماندووبوونی ئەفسەر و كارمه‌ندانی بنكەی پۆلیسی خه‌لیفان و به به‌دواداچوونی بەردەوام بۆ دەستگیركردنی تۆمەتباری كەیسی ڕووداوی رێكەوتی ٢٠/٧/٢٠١٩، كە كچێك لە سنووری ناحیەی خلیفان لە لایەن براكه‌یه‌وه كوژرا، هه‌روه‌ها بە هاوكاری و هەماهەنگی هەندێك لە كەسایەتی ناوچەكە و دەزگاكانی دیكه‌ی پەیوەندیدا،ر تونرا تۆمەتباری كەیسی ڕووداووەكە ناچار بكرێت خۆی ڕادەستی بنكەی پۆلیسی خلیفان بكات.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه، لە ئەنجامی لێكۆلینەوە تۆمەتبار دانی بە تاوانەكەیدا ناوه و ئێستا تۆمەتبار بە ناوی (س س ع) لە دایك بووی سالی ٢٠٠٢، بە پێی ماددەی ٤٠٦ بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.
وته‌بێژی پۆلیسی سۆران گوتی: بۆ هاولاتیان و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەلایەتیەكان ڕوون دەكەینەوە، پێش لێكۆلینەوەكانی پۆلیس دەزگاكانی دیكه‌ی پەیوەندیدار نەكەون، وەك لە سەرەتای ڕووداووەكە لە لایەن بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەلایەتیەكان هەوالی ئەوە بلاوكرانەوە، گوایە تۆمەتباری كەیسی ڕووداووەكە تەمەنی بچوكە یان بە شێوەیەكی تر وەسفی ڕووداووەكەیان دەكرد، بەلام ئەنجامی لێكۆلینەوەی پۆلیسی خلیفان ئەوە بوو، كە ڕوونمان كردووه‌تەوە.
k24 -
