کەم حاجی کورد لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد

کەم حاجی کورد لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ لە شاری مەککە، یەکەم حاجی کورد بەناوی (سرمێ رەمەزان یوسف) کە خەڵکی زاخۆیە کۆچی دوایی کرد.

بە پێی راگەیه‌ندراوێکی تیمی راگەیاندنی حەج، ئەو حاجییە لەکاتی سەردانکردنی حەرەمی پیرۆز لەناو حەرەمدا کۆچی دوایی کردووە و کوڕێكیشی لەگەڵدا بووە.

ھەر بەپێی راگەیه‌ندراوەکە، ئەمڕۆ دوای ئەنجامدانی نوێژی مردووە لە گۆڕستانی حاجیان لە شاری مەککە به‌خاكسپێردراوه‌.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو حاجیە كرد و ھەموو حاجیانی دیکە و کەسوکاریان دڵنیا دەکاتەوە، کە بەردەوام لەناو حاجیاندان بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە خزمەت بکرێن.
k24 -
Top