سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 31 ی تەمووزی 2019 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی جەنەڕال گریگۆری کرودەر.

لەم کۆبوونەویەدا دوا رەوشی ئاسایشی ناوچە جیاجیاکانی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا و جەخت لە کارا کردنی مەیدانیی ھەرچی زووتری میکانیزمی ھەماھەنگیی ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرایەوە.

شاندی ئەمەریکی دووپاتیان کردەوە کە لە سەر هاوکاریکردن و هەماهەنگی کردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە نێوان یەکەکانی پێشمەرگەدا بەردەوام دەبن.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی حکوومەتی ئەمەریکا بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە. ئاماژەی بەوەشدا کە بە هۆی سەقامگیرنەبوونی ئاسایش لە هێندێک ناوچەی عێراقدا، خانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە، گوتیشی هێشتا داعش هەڕەشەیە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە.

سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا ئاماژەی بەوە دا کەلە پێناو نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان پێویستە هۆکارەکانی سەرھەڵدانی توند و تیژی لەناو ببردرێن، ئەو چەندەش بە رێگەی چەسپاندن بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەری و یەکتر قبوڵ کردن جێگیر دەبێت.

kdp-
Top