لە بارزان ڕێوڕەسمی 36 ساڵەی ئەنفالكردنی هەشت هەزار بارزانی دەستی پێ كرد
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و، ڕێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كونسووڵ و سكرتێر و نوێنەری حزب و لایەنەكان و پەرلەمانتارانی كوردستان و عێراق و كەسوكاری ئەنفالكراوان، ڕێوڕەسمی 36 ساڵەی ئەنفالكردنی هەشت هەزار بارزانی لەسەر گوڕستانی بارزانییە جینۆسایدكراوەكان دەستی پێ كرد.
دوای دانانی تاجەگوڵینە سەرۆكی هەرێم وتاری دەبێت، لەگەڵ وتاری كەسوكاری ئەنفالكراوان كە داوای گەڕانەوەی ڕووفاتەكانیان و مافەكانی خۆیان لە حكوومەتی عێراق دەكەن.
kdp -
