دادگای فیدڕالی بڕیارێک لەبارەی کورسیی کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق دەدات
ئەمڕۆ چوارشەممە 31-7-2019، ئیاس سامۆک، گوتەبێژی دادگای باڵای فیدڕالیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دادگای فیدڕالی بە ئامادەبوونی هەموو دادوەرەکانی چاویان بە داوایەک لەبارەی زیادکردنی کورسیی پەرلەمان بۆ کوردانی ئێزدی لە هەڵبژاردنی 2022، خشاندەوە.
ئیاس سامۆک هەروەها رایگەیاندووە، کە دادگاکە بڕیاری داوە داواکە بخاتە بەردەم لێکۆڵینەوە و وردبوونەوە، بە مەبەستی دانی بڕیاری کۆتایی.
باسنيوز
