سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئەمریکی دەکات
لەم کۆبوونەویەدا دوا رەوشی ئاسایشی ناوچە جیاجیاکانی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا و جەخت لە کاراکردنی مەیدانیی ھەرچی زووتری میکانیزمی ھەماھەنگیی ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرایەوە.
شاندی ئەمریکی دووپاتیان کردەوە کە لە سەر هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە نێوان یەکەکانی پێشمەرگەدا بەردەوام دەبن
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی حکوومەتی ئەمریکا بۆ هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەش دا کە بە هۆی سەقامگیرنەبوونی ئاسایش لە هێندێک ناوچەکانی عێراقدا، شانە نووستووەکانی داعش دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە، گوتیشی هێشتا داعش هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە".
سەرۆکی حکوومەت ھەروەھا ئاماژەی بەوەش دا: "لەپێناو نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان پێویستە هۆکارەکانی سەرھەلدانی توندوتیژی لەناو ببردرێن، ئەو چەندەش بە رێگەی چەسپاندن بنەماکانی یەکسانی و دادپەروەری و یەکتر قبووڵکردن جێگیر دەبێت".
باسنيوز
