وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف: له سعوودیه حاجییه‌كى هه‌رێمى كوردستان جه‌ڵته‌ى مێشك لێی داوه
نه‌به‌ز ئیسماعیل، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى ڕايگه‌یاند: "دۆخى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان، له عه‌ره‌بستانى سعودییه زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه دوێنێ ژماره‌یه‌ك حاجى كێشه‌ى پاسیان هه‌بووه و ئێستا ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه".
باسى له‌وه‌ش كرد، دوو هۆتێلى گه‌وره بۆ حاجییان دابین كراوه، هۆتێلێكیان چوار هه‌زار حاجى تێدایه و هۆتێلێكى دیكه سێ هه‌زار حاجى تێدایه، هه‌روه‌ها لێژنه ئیدارییه‌كانیان به‌رده‌وام چاودێریى دۆخى حاجییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
نه‌به‌ز ئسیماعیل ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، خۆشبه‌ختانه تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى مردن تۆمار نه‌كراوه، به‌ڵام یه‌كێك له حاجییه‌كانمان جه‌ڵته‌ى مێشك لێی داوه و ئێستا له‌ژێر چاودێریى وردى پزیشكی دایه.
باسنيوز
