پیرانشار.. دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بوونە قوربانی
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ سێشەممە ٣٠ی٧ی٢٠١٩هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنوورەکانی پیرانشار دەستڕێژیان لە کۆڵبەران کردووە و دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
ئەو دوو کۆڵبەرە بریندارە نایواین "محەمەد حەسەنزادە" و "محەمەد چووکەڵی" ڕاگەیاندراوە.
ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەببەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری چۆمان لە هەرێمی کوردستان گوازراونەتەوە و لەژێر چاوەدێریی پزشیکیدان.
باسنيوز
