مستهفا چاوڕهش دهبێته فهرماندهى یهكهى 70ى هێزى پێشمهرگه
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی تایبەت بە بۆ كوردستان24 ئەو ھەواڵەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند، فەرمانی دەستنیشانكردنم وەك فەرماندەی یەكەی ھێزەكانی 70 ـی پێشمەرگە دەرچووە، بەڵام چاوەڕێی دەستبەكاربوونی جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەی پێشووی ھێزەكە، وەك جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكەم و لەو پۆستە نوێیەدا دەستبەكار دەبم.
دوای دەستنیشانكردنی جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێم، ھەر یەكە لە مستەفا چاوەڕەش ئەندامی سەركردایەتی و مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، دیارترین كاندیدن بوون بۆ ئەو پۆستە، بەڵام لە بەرژەوەندی مستەفا چاوەڕەش یەکلا کرایەوە.
K24
