رزگاربوویه‌كی شاڵاوی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان تراژیدیای رۆژه ره‌شه‌كه بۆ كوردستان 24 ده‌گێڕێته‌وه
ئەم رزگار بووە یەك بە یەكی دیمەنەكان و شوێنەكانی لە بیر ماوە و تیمی كوردستان24 دەباتە شوێنی روداوەكە و باسی ئەو كەسانە دەكات كە چۆن گیران و باسی راكردنەكەی خۆشی دەكات كە چۆن رزگاری بوە و كێ ھاوكاری كردوە لەو كاتەدا.
ئه‌و رزگاربووی شاڵاوێكه، كه لێشاوی مه‌رگێكی بێ به‌زه‌ییانه بوو، دوای 36 ساڵ هێشتا دیمه‌نه تراژیدییه‌كان و سات به ساتی رووداوه‌كانی وه‌ك فیلێمكی تۆماركراو له پێش چاوه. عەلی سەعید ساڵح لە رۆژی 31/7/1983 تەمەنی 32 ساڵ بوو، ئه‌و كات شۆفیری پاس بووە و وەك خۆی باسی دەكات، شه‌و‌ی ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان هێرش و په‌لاماری سوپای عێراق له هه‌موو لایه‌كه‌وه گه‌مارۆی كۆمەڵگەی قوشته‌په‌ی دا‌و كه‌وتنه ره‌شبگیری دانیشتووانەكەی، ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و شه‌وه هیچ كه‌سێك ئومێدی ده‌رباز بوونی نه‌بوو.
رەشبگیری خەڵكی بێتاوانی كۆمەڵگە زۆرە ملێكانی قوشتەپە، هه‌ریر و به‌حره‌كه، یه‌كه‌م قۆناخی شاڵاوی ئەنفالی بارزانییەكان بوو. عەلی دوای ئەوەی لە گەڵ 1000 كەسی دیكە له لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن، ھیچ رێگایەكیان بۆ دەرباز بوون نامێنێ و راپێچی ناو پاسێكیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام شۆفیری پاسه‌كه هه‌ر چۆنێك بێ ده‌رگایان بۆ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رابكه‌ن و له چنگی ئه‌نفال رزگاریان بێت.
بست بە بستی ئەو شوێنە بۆ مام عەلی بیرەوەریی تاڵە و هه‌رگیزی لە یادی ناكا. ئەو دەڵێ: "راستە رزگارم بووه، بەڵام دیمەنی به زۆر راپێچكردنی كوڕان و پیاوانی بارزانی لەم شوێنە به‌ره‌و ئه‌نفال و مه‌رگ هه‌رگیز له بیرم ناچنه‌وه".
رژێمی عێراق له 31/7/1983 ده‌ستی به ره‌شبگیری بارزانییه‌كان كرد به تاوانی كورد بوون و كۆتاییهێنان به شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی كوردستان، زیاتر له هه‌شت هه‌زار بارزانی ئه‌نفالكران و له بیابانه‌كانی باشووری عێراق زینده به‌چاڵكران، به‌ڵام شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال بوونه ھەوێنی به‌هێزتربوونی شۆڕشی رزگاری و ئازادی سەرتاسەری كوردستان.
K24
