پارێزگاری موسەنا داوای لێبووردن لە گەلی كوردستان دەكات
مەنفی رایگەیاندووە كە ره‌فتاری ئەمڕۆی ئه‌فسه‌ری شاره‌كه به رێگه نه‌دانی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان، ره‌فتارێكی تاكه كه‌سیه و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئەوان نیه به‌رامبه‌ر به كورد.
پارێزگاری موسه‌ننا هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە ره‌فتاری ئه‌فسه‌ره‌كه پێشێلكاریه و رێوشوێنی یاسایی پێویست له دژی ده‌گرنه‌به‌ر.
جێی باسە ئه‌مڕۆ سێشەممە له كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له بیابانه‌كانی پارێزگای موسه‌نا، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس رێگری له یەكێك لە كه‌سوكارانی ئه‌نفال كردبوو بە هۆی ئەوەی ئاڵای كوردستانی لە شان بووە، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه كوردییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
bas news -
