سبه‌ی له بارزان ڕێوڕەسمی (36)ەمین ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
فوئاد عوسمان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاند: "سبه‌ی چوارشه‌ممه (31|7\2019) كاتژمێر(5) خوله‌كی ئێواره، له گۆڕستانی جینۆسایدكراوی بارزانییه‌كان له بارزان، ڕێوڕه‌سمی (36)ەمین ساڵه‌ی جینۆسایدیكردنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا چه‌ند گوتار و چالاكییه‌كی هونه‌ری پێشكه‌ش ده‌كریت".
گوتیشی: "بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕسمهكهی سبه‌ی، بانگهێشتنامه‌مان بۆ نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی، لایه‌ن و ده‌زگای حكومی عێراقی و كوردستانی ناردووه و هیوادارین بتوانین ڕێوڕه‌سمێك بهڕیوهببهین كه له ئاست گه‌وره‌یی شه‌هیداندا بێت".
basnews -
