نرخی کەرەستە بیناسازییەکان بەرزبوونەتەوە
خاوەنی کۆمپانیاکانیش نایشارنەوە، ھەر لێدوانێک پەیوەندی بە ئاشتەوایی سیاسی و باشبوونی دۆخی ئابووری خەڵکەوە هەبێ، یەکسەر نرخەکان روو لەھەڵکشان دەکەن.
ھیوا ئیبراھیم، بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای ماس بۆ چیمەنتۆی ئامادەکراو راگەیاند: "نرخی یەک تۆن چیمەنتۆ لە 43 دۆلاری ئەمەریکیەوە بووە بە 47 دۆلار، ئەوەش بەلای ھاووڵاتیانەوە جێگای نیگەرانیە".
یەکێتی بەڵێندەرانیش بە پێویستی دەزانن، حکوومەت چاودێری نرخ بەجۆرێک بکات، لەگەڵ بارو گوزەرانی خەڵکی بگونجێت.
k24 -
