سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسووڵی كوێت كۆده‌بێته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه مرۆییه‌كانی میر و حكوومه‌ت و خه‌ڵكی كوێتی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و كرانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر بە عێراق و هه‌رێمی كوردستان کرد و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كوێت دووپات كرده‌وە.
بەڕێزیان هەروەها پشتگیریى خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده و بڕیاره‌كانی كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق نیشان دا و هیوای هاتنى زیاتری وه‌به‌رهێنه‌رانی كوێتى بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق خواست.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه به‌گشتی و قۆناغی دوای شه‌ڕی داعش و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندار به ڕه‌وشی ئه‌منیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
kdp -
