بەسام عه‌لی: لە سنووری هەڵەبجە كلیلی 25 خانوومان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرد
به‌سام عه‌لی، به‌رپرسی لقی 12ی پارتی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ له لیژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه، كلیلی 25 خانوومان ڕاده‌ستی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی پارتیمان كرد."
به‌سام عه‌لی گوتیشی: "بودجه‌ی دروستكردنی 235 خانووی شه‌هیدان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه دابین كراوه، ئه‌مڕۆش خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان سوپاسگوزاری سه‌رۆك بارزانی بوون كه هه‌میشه له خزمه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیداندایه".
عه‌لی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "له 235 خانووی كه‌سوكاری شه‌هیدان تا ئێستا 138 خانوویان ته‌واو بووه و ڕاده‌ستی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كراوه، كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌ڵێنی داوه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و خانووانه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌واویان بكات".
به‌رپرسی لقی 12ی پارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "به ته‌واوبوونی 235 خانووی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، هیچ خانه‌واده‌یه‌كی شه‌هیدمان نامێنێت، كه موسته‌فید نه‌بووبێت له شوقه، یان خانوو له سنووری لقی 12".
kdp-
