هەوڵی دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەدرێت
لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان رايگەیاند، دەستەی سەربەخۆی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان پرۆژە پێشنیازێکی داوەتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
بەپێی زانیارییەکان، دەستەکە ھەفتەی رابردوو پرۆژە پێشنیازەکەی بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، داوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، بەشێکی پرۆژەکەیە.
لەیلا عەبدولجەبار هەروەها رایگەیاند، ”بەم نزیکانە“ لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمان و دەستەی دەستپاکی، گفتوگۆ لەسەر پرۆژە پێشنیازەکە دەکەن، چونکە پێویستە هەمواری یاسای دەستەکە بکرێت و یاسایەکیش بۆ دادگاکە دابڕێژرێت.
بەشێکی کاریگەری بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ک مەسرور بارزانی رۆژی 10-7-2019 لە پەرلەمانی کوردستان دوای متمانە پێبەخشینی وەک سەرۆکی حکوومەت، ئاشکرای کرد، بریتییە لە روبەرووبوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی.
باسنيوز
