سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له كونسولی گشتیی كۆماری چینی میللی ده‌كات
له دیدارێكدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نی ڕوچی، کونسولی گشتیی کۆماری چینی میللی له هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری، ڕوچی وێڕاى پیرۆزبایی و هيواى سه‌ركه‌وتن له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی زياتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانیان له هه‌رێم پێشكه‌ش كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30/7/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و چین له بواره‌كانی ئابووری، بازرگانی، پیشه‌سازی، ڕۆشنبیری و كولتووری، په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و به‌ره‌وپێشبردنیان كرده‌وه و له‌مباره‌یه‌وه ئامادهیي هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك نیشان دا.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه به‌گشتی و قۆناغی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى دوای شه‌ڕی داعش و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان كه‌رتی تایبه‌تی هه‌ردوولا بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
باس‌نیوز
