خه‌ڵكی كه‌ركووك داوای یه‌ك لیستیی له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ن

خه‌ڵكی كه‌ركووك داوای یه‌ك لیستیی له‌ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ن
بڕیاره‌ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە مانگی نیسانی ساڵی داھاتوودا ئەنجامبدرێت، ھێزە سیاسییەکان ھێشتا ھیچ ھەنگاوێكیان بۆ یەک لیستی نەناوە، ھاووڵاتیانی كوردی کەرکووک لە پێناو بەرزبوونەوەی رێژەی دەنگی کورد داوا دەکەن، کە سەرجەم حزبە کوردستانیەکان بەیەک لیست بەشداری ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن، چونکە ئەو ھەڵبژاردنە دەکرێتە بنەمایەک بۆ ھەر گۆڕانکارییەکی ئیداری کە لەشارەکەدا روودەدات و بۆ کورد گرنگی خۆی هه‌یه‌.

پەرلەمانی عێراق، کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھەڵبژاردنەکانی راسپاردووە، کە لە مانگی نیسانی 2020دا ئامادەکارییەکانی تەواو بکات، بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەڵام دەسەڵاتی تەواو لای سەرۆک وەزیرانی عێراقە و مافی ھەیە، کە ئەو پرۆسەیە دوابخات.

k24 -
Top