دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
ئەمڕۆ دووشەممە 29/7/2019، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، بەجێگیری مایەوە و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە هەمان نرخ بوو.
هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 33 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 56 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1420 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 205,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 237,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 274,000 دینار
bas news -
