لە ئاستێكی باڵا و شایستهدا یادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان دەکرێتەوە
لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا ڕیکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشی کردە سەر شنگال و بە هەزاران کەسیان لە ئێزدییان کوشتن و ڕفاندن و زۆریشیان لێ ئاوارە کردن. لەو بارەیەوە، شێخ شامۆ ڕایگهیاند: "لە ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئێزدییاندا کە ساڵیادی پێنجەمە، ئامادهكاری دهكرێت لەسەر ئاستێکی باڵا یادەکە لە ههرێمی کوردستان بكرێتەوە."
ڕاوێژکارەی سەرۆکی حکوومەت گوتیشی: "پرۆژەبڕیارێك لە پەرلەمانی كوردستان ئاماده كراوه و لەم نزیکانه هاوكات لهگهڵ یادی ٣ی ئابدا دەخرێتە بەردەنگدان و بڕیار وایە ٣ی ئاب بکرێتە ڕۆژی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان."
هەر ساڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکە دەکاتەوە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ بە جینۆسایدناساندنی کەیسەکە.
kdp -
