سلێمانی... فەرمانگەیەکی حکوومەت ریکلام بۆ کۆمپانیایەکی بەستنی پێوەری ئاو دەکات
ڕەمەزان نامیق ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕايگەیاند حکوومەت گرێبەستی لەگەڵ ھیچ کۆمپانیایەک نیە بۆ بەستنی پێوەری ئاو، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە بە لۆگۆی حکومەت و بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی دەوروبەری سلێمانی و فەرمانگەی ئاوی دووکانەوە، ڕێکلام بۆ ژمارە مۆبایلی کۆمپانیایەک دەکرێ و ھاووڵاتیان دەترسێنن و ناچاریان دەکەن بە بەستنی پێوەری ئاو.
گوتیشی پێویستە لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت لێکۆڵینەوە لەو وەسڵە بکرێ و خاوەنی ئەم ژمارە مۆبایلە و ئەوانەی بە ناوی فەرماگە حکومیەکانەوە لە پشت ئەم کارەوەن و کارئاسانیان بۆ کردوون، بدرێن بە داواکاری گشتی و ھەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.
باسنيوز
