چوار ساڵ بەسەر تەقاندنەوەی بۆڕیی نەوتی کوردستان لەلایەن پەکەکە تێدەپەڕێت
تەقاندنەوەی ئەو بۆڕییەی نەوت، بووە هۆی وەستانی هەناردەکردنی نەوت بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ، هەر ئەو کاتەش دەمهات عەگید کە گوتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بوو، ڕايگەیاند کە ئەوان ڕێگە نادەن بەهۆی نەوتی کوردستانەوە تورکیا قازانج بکات و دەیتەقێننەوە، بەبێ ئەوەی گرنگی بەو گەمارۆیە بدەن کە لەسەر خەڵکی کوردستان بوو.
لەمبارەوە د.ناسیح غه‌فوور، چاودێری سیاسی ڕايگەیاند: "ئه‌و هه‌وڵه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، نه بە هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه و نه تیرۆر و هه‌ڕه‌شه ئه‌م ئه‌زموونه له‌ناو ناچێت و ئه‌مه په‌یامێکی تونده بۆ هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه دروست بکات، په‌که‌که بیری چووە لە ساڵی ١٩٨٢ په‌نایان هێنایه لای ئێمه له ناوچه‌کانی لۆلان و جێگامان بۆ کردنه‌وه و هاوکاریمان کردن؟ که‌لوپه‌ل و خواردنی خۆشمان له‌گه‌ڵیاندا دابه‌ش کرد، دۆران کاڵکان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە که ئه‌وکات ناوی (عه‌باسی لاز) بوو، نه کورده و نه کوردستانییه و نه بڕواشی به کوردستان هه‌یه، بیری چووە چۆن داوای هاوکاری له ئێمه کرد؟ هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێک سه‌رکرده‌یان هه‌بوون وه‌ک محه‌مه‌د قهرهسنوگور، دۆست بوون، جیاوازییان هه‌بوو له‌گه‌ڵ (عه‌باسی لاز)، له‌و رۆژه‌وه په‌یدا بوون و هاتنه هه‌رێمی کوردستان، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پشتیوانیی کوردستان بکه‌ن، رۆژانه گرفتمان بۆ دروست دەکەن".
ئەو چاودێرە سیاسییە گوتیشی: "په‌که‌که ده‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه‌ی لە هەرێمی کوردستان دروست بووه له‌ناوی ببه‌ن، ئه‌وان نه بڕوایان به ریفراندۆم و نه فیدراڵیه‌ت نه‌بووه و بڕوایان به‌وه هه‌یه خۆیان ده‌یانه‌وێت، ئه‌و دروشمه‌ی له تورکیا هه‌ڵیانگرتووه لێره‌ش جێبه‌جێ بکه‌ن، چۆن له تورکیا دەنواڕن، ئاواش له کوردستان دەڕوانن".
پێشتر محەمەد وەتمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕايگەیاندبوو کە پەکەکە ڕەچاوی دۆخی هەرێمی کوردستان ناکات و ئەو گوندانەی کە پێشتر لەلایەن سەدام حوسێنەوە بە زۆرەملێ ڕاگوێزران و دوای ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ خەڵکەکەی گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان، جارێکی دیکە بەهۆی پەکەکەوە تووشی چۆڵکردن بوون.
باسنيوز
