سیسته‌می دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه ده‌گۆڕێت
لیوا بابه‌كر فه‌قێ، به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نیشتمانی لە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ڕايگەیاند: "تائێستاش پرسی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و پرسه‌كانی دیكه له گفتوگۆدایه، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 29\7 له‌ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گشتی بووه له‌گه‌ڵ وه‌زیر كۆبوونه‌وه كراوە“.
ڕوونیشی کردەوە، بەڕێوەبەرە گشتییەکان كۆبوونه‌وه ده‌كرێت، سه‌رۆك ئه‌ركان و ژمێریاری گشتیی وه‌زاره‌ت، پابه‌ندن به یه‌كخستنه‌وه‌ی شێوازی دابەشکردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگە.
گوتیشی: ”یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی چاكسازی، یه‌كخستنه‌وه‌ی مووچه‌یه له دیوانی وه‌زاره‌تەوە ده‌ستی پێكردووه كه مووچه كراوه به سیسته‌می ئەلیکترۆنی و لیواكان ماون، ئه‌م سیسته‌مه سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه ده‌گرێته‌وه“.
تاوەکوو ئێستا پێشمەرگە بە چەندان شێواز مووچەی پێ دەدرێت، بەشێکیان لە ڕێگەی بانک و بەشێکیان راستەوخۆ بە دەست و لە ڕێگەی ژمێریاریی هێزەکان و بەشێکیشیان لە ڕێگەی فەرماندەکانیانەوە مووچەیان پێ دەدرێت.
باسنيوز
