سلێمانی.. بەشێك لە پارک و باخچەكان بەرەو لەناوچوون دەچن
هاوژین عوسمان، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانی، ڕايگەیاند: "پێشتر باخچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی كێشەی ئاودانییان هەبوو، بەڵام ئێستا بەهۆی دابینكردنی تانكەری ئاودێرییەوە هەنگاوەكانمان بۆ بووژاندنەوە و سەوزكردنی باخچەكانی سلێمانی چڕ كردووەتەوە و تاڕادەیەكی باش كێشەی ئاودانیی پاركەكانمان نەماوە".
گوتیشی: "ئێستا لە پڕۆسەی بە سەوزكردنی چیمەنی پارك و باخچەكانی شاری سلێمانی داین و كار دەكەین بۆ ئەوەی چیمەنی هەموو پاركەكان بە سەوزی بمێنێتەوە".
هاوژین عوسمان ئاماژەی بەوەش دا: "گوڵەكانی باخی گشتی و باخەكانی دیكە وەزرین، بۆ نموونە ئێمە چوار وەرزەی گوڵمان هەیە، هەروەها لە مانگی شەشەوە تاكوو مانگی دە هیچ بەرهەمێكی گوڵمان نابێت، بەڵام لە وەرزی پاییزەوە گوڵی نوێ دەڕوێنین و لە وەرزی زستاندا گوڵمان نابێت، ئەو گوڵانەش لە مانگی دوودا دەیڕووێنین، بۆ مانگی چوار بەرهەمی دەبێت تاكوو مانگی شەش، بۆیە گوڵەكانی باخی گشتی و باخەكانی دیكە وشك نەبوون، گوڵی ئەو باخانە پەیوندییان بە گوڵی وەرزەكانەوە هەیە".
باسنيوز
