مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان دیدارێکی ئەنجام دا

مەکتەبی سیاسیی پارتی لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان دیدارێکی ئەنجام دا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ٧ی ٢٠١٩، کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام داوە.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێشوازییان لە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی کردووە کە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی حزبەکە سەرۆکایەتی دەکرد.

شاندەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیدارێکیان لەگەڵ ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام داوە.











باسنيوز
Top