سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی سریلانکا دەکات
باڵیۆزی سریلانکا پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران کرد و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست.
ئاماژەشی بە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و سریلانکا کرد و گوتی: “وەبەرهێنەرانی سریلانکا خۆشحاڵن کە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەرهەمەکانی سریلانکا لە پیشانگایەکدا لە
هەولێر نیشان بدرێن”.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ شاندی میوانی روون کردەوە کە لە کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتدایە، گرنگییەکی زۆر بە هەمەچەشنکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان بدرێت، بە تایبەتیش کەرتی کشتوکاڵ. هەروەها زەمینەیەکی لەبارتر بۆ وەبەرهێنانی بیانی لە هەرێمی کوردستان دەڕەخسێندرێت.
باسنيوز
