کەسوکاری کوژراوانی حەشدی شەعبی لە کەرکووک جێگیر دەکرێن
عهلی حوسێنی، بهرپرسی راگهیاندنی میحوهری باكووری حهشدی شهعبی به میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، كهسوكاری کوژراوانی حهشدی شهعبی له کەرکووک، ”هەموو ماف و ئیمتیازاتێکی شەهیدانیان دەبێت“، وهك مووچهی خانهنشینی و وەرگرتنی پارچه زهوی.
عەلی حوسێنی هەروەها رایگەیاندووە، دۆسیهی دابهشكردنی زهوی بهسهر كهسوكاری كوژراوهكانی ئەو میلیشیایانە بۆ وەرگرتنی پارچەیەک زەوی، نێردراوەتە وهزارهتی شارهوانی.
دوای خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 و داگیرکردنی شاری کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی، پرۆسەیەکی فراوانی بەعەرەبکردن لە کەرکووک دەستی پێ کردووە و هەزاران خێزانی کورد دەرکراون و خێزانە عەرەبەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە ماڵەکانیان نیشتەجێ کراون.
دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق، زیاتر لە 60 میلیشیا تائیفی لەژێر ناوی حەشدی شەعبی و بە فەتوای ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دروست کران.
لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.
باسنيوز
