گەرمیان.. چەند بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەك هەڕەشەی بایكۆتی دەوام دەكەن

گەرمیان.. چەند بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەیەك هەڕەشەی بایكۆتی دەوام دەكەن
ماوەی 2 رۆژە ئاوی فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، بەرێوەبەرایەتییەكانی ئەوقاق و نەخشەدانانی گەرمیان، لەلایەن گەشتوزگوازی گەرمیانەوە گیراوەتەوە و فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگە و بەڕێوەبەراتییانەش هەڕەشەی بایکۆتی دەوام دەکەن.

لەمبارەوە چالاك نەجم، لە راگەیاندنی فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان، ئەمڕۆ دووشەمە 29 / 7 / 2019 رايگەیاند: "ماوەی دوو رۆژە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری گەرمیانەوە، ئاو لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی گەرمیان و فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان گیراوەتەوە، چونكە بیری ئیرتیوازی لە حەوشەی گەشنوگوزاری گەرمیاندایە.

گوتیشی: "ماوەی 2 رۆژە داوا لە بەرێوەبەرای گەشتوگوزاری گەرمیان دەكەین ئاومان بۆ بكەنەوە و بۆمان ناكرێتەوە، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەكە زۆر گەرمە و فەرمانبەر تا كاتژمێر 3ی ئێوارە پێویستیان بە ئاو دەبێت".

چالاك نەجم، ئاماژەی بۆئەوەش كرد: "لەگەڵ فەرمانبەراندا قسەمان كردووە، ئەگەر كێشەكە چارەسەر نەبێت، دەڕۆینە ماڵەوە و دەوام بەجێ دەهێڵین".

بۆ بەدواداچوونی ئەو گرفتە (ئەنوەر عەبدولقادر) بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری گەرمیان ڕايگەیاند: ئەو بەرێوەبەرایەتییانەی كە دەڵێن ئاومان پێ نادرێت، ئێواران پاسەوانیان نییە بێت ئاو پڕ بكات، بەڵام ئێمە باخەوان و پاسەوانمان هەیە".

گوتیشی: "بەیانیان كاتی دەوامە و ئاو نادرێت، چونكە فەرمانبەران سەرقاڵن".











باسنيوز
Top