لەبارەی دامەزراندن پۆلیسی ھەولێر روونكردنەوە دەدات
لە روونكردنەوەكەی پۆلیسی ھەولێر ھاتووە: "پەیامێکی زۆرمان بۆ دێ کە تیایدا پرسیار لەبارەی دامەزراندنی پۆلیس دەکەن. ئێمە وەکو پۆلیسی هەولێر، زانیاریمان لەسەر دامەزراندن نییە، بەڵکو ئەمە تایبەتمەندی وەزارەتی ناوخۆ و کۆلێژەکانی پۆلیسە".
ئامناژە بەوەشكراوە: "داواکارین پرسیار لەبارەی دامەزراندن ئاراستەی ئێمە مەکەن، چونکە رێنمایی و رێکارەکانی دامەزراندن هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە".
K24
